Kishore Kumar Hits

Sana Barzanje - Qezhi Nermet lyrics

Artist: Sana Barzanje

album: Qezhi Nermet


قژی نەرمت، وەکو تاڵی خۆرەتاو
لەسەر قۆڵ و شانی سپیت، پەرشوخاو
نەغمەی شیرین، ئاوازی خۆش لە دەنگا
ورشەی سەرنج، لەناو چاوێکی مەنگا
خاڵێکی کاڵ ، نەخشێکی جوان، لەسەر ڕوو
بەژن و باڵات، وردیلە و ڕێک و هەڵچوو
زەردەخەنەی ئەو ڕووە، هی ئەو لێوە
فریشتەیە، هی ئەم دڵە بزێوە
وای لێ ئەکات، بێتە سەما و گۆرانی
بلەرزێنێ تەلی ئاوازی جوانی
وای لێ ئەکات، بێتە سەما و گۆرانی
بلەرزێنێ تەلی ئاوازی جوانی
درەختەکەی، سەر کانیەکەی باخی چەم
پێ ئەکەنێ، گەڵای ئەڵێن: پڕ بەدەم
لە بیرمانە، مناڵ بووین لەو باخا
زەردەی دەمە، ئەیدا بەپشتی داخا
تۆ بنوارە ئەو کانییە نازدارە
ئێستەش وێنەی هەردوکمانی تیا دیارە
تۆ بنوارە ئەو کانییە نازدارە
ئێستەش وێنەی هەردوکمانی تیا دیارە

Поcмотреть все песни артиста

Other albums by the artist

Similar artists