Kishore Kumar Hits

Sana Barzanje - Taman lyrics

Artist: Sana Barzanje

album: Taman


چاوم مۆمی تەمەنتە
وا بۆت دائەگیرسێنم
جەژنی لەدایکبوونتە
ڕۆحم بەدیاری دێنم
جەژنی لەدایکبوونتە
ڕۆحم بەدیاری دێنم
گوڵی باخی ژیانم
ڕێگەی ژینت گوڵ رێژ بێ
گوڵی باخی ژیانم
ڕێگەی ژینت گوڵ رێژ بێ
لە تەمەنی من بڕوا
تەمەنی تۆ درێژ بێ
لە تەمەنی من بڕوا
تەمەنی تۆ درێژ بێ
خۆزگە ئێستا لات ئەبووم
تێر لە سیمات دەمڕوانی
تێر گۆرانیم بۆت ئەوت
پر بەدڵ ئەمدوانی
کە لێم دوور بووی دەزانی
نازداری بابە و دایە
بۆ جودایی ئازیزان
زەمەن چەند بێ پەروایە
بۆ جودایی ئازیزان
زەمەن چەند بێ پەروایە
فرمێسک و خەندەی لێوم
هەمووی ئیلهامی تۆیە
رەنگاڵەیی ژیان لام
بێ تۆ بێ رەنگ و بۆیە
خۆری ئاواتی ژینم
خۆرت لێ ئاوا نابێ
لە چاوەروانی تۆدام
تا تەمەن ئاوا ئەبێ
لە چاوەروانی تۆدام
تا تەمەن ئاوا ئەبێ
چاوم مۆمی تەمەنتە
وا بۆت دائەگیرسێنم
جەژنی لەدایکبوونتە
ڕۆحم بەدیاری دێنم
جەژنی لەدایکبوونتە
ڕۆحم بەدیاری دێنم
گوڵی باخی ژیانم
ڕێگەی ژینت گوڵ رێژ بێ
گوڵی باخی ژیانم
ڕێگەی ژینت گوڵ رێژ بێ
لە تەمەنی من بڕوا
تەمەنی تۆ درێژ بێ
لە تەمەنی من بڕوا
تەمەنی تۆ درێژ بێ
چاوم مۆمی تەمەنتە
وا بۆت دائەگیرسێنم
جەژنی لەدایکبوونتە
ڕۆحم بەدیاری دێنم
جەژنی لەدایکبوونتە
ڕۆحم بەدیاری دێنم

Поcмотреть все песни артиста

Other albums by the artist

Similar artists