Hardi Salami - COVID 20 lyrics
Artist:
Hardi Salami
album: COVID 20
بە ترپەی دڵما ئەزانم
ڤایرۆسی عەشقە لێیداوم
بە یەک نیگا تووشی کردووم
گەیشتۆتە گیان و ھەناوم
ھەر لە یەکەم بینینییەوە
بە خوێنی گەرمی سوتاوم
ئەمشەو ھەناسەی پێم نەگا
تاکوو بەیانی خنکاوم
وەرە، وەرە لام، نەخۆشی تۆم
لەمڕۆ بەدواوە شێتی تۆم
وەرە، وەرە لام، بۆ تۆ نەمام
یەکەم کەسیت کە بۆت گریام
♪
کێ بینیویەتی خۆشەویست
لێت ببێ بە کۆڤیدی بیست
چەنێ بە دەوریا ھاتم
یەک وشەی خۆشم لێی نەبیست
نیوەی دڵی لە کار خستووم
ھەناسەدانی لێ بەستووم
ڤایرۆسی عەشقە لێیداوم
سەرتاپای خوێن و دەماری گرتووم
وەرە، وەرە لام، نەخۆشی تۆم
لەمڕۆ بەدواوە شێتی تۆم
وەرە، وەرە لام، بۆ تۆ نەمام
یەکەم کەسیت کە بۆت گریام
وەرە، وەرە لام، نەخۆشی تۆم
لەمڕۆ بەدواوە شێتی تۆم
(وەرە، وەرە لام، نەخۆشی تۆم)
(لەمڕۆ بەدواوە شێتی تۆم)
وەرە، وەرە لام، بۆ تۆ نەمام
یەکەم کەسیت کە بۆت گریام
(وەرە، وەرە لام، بۆ تۆ نەمام)
(یەکەم کەسیت کە بۆت گریام)
Поcмотреть все песни артиста
Other albums by the artist