Kishore Kumar Hits

Halwest - Xami Ishq lyrics

Artist: Halwest

album: 700 IQD

هەر کەس ئەمبینێ و ئەمناسێ
هەر کەس ئەمدوێنێ بۆ ساتێ
ئەڵێ خۆزگەم بە خۆت
کە وا خەم دەستی کورتە و ناتگاتێ
کە دەمبینن پێئەکەنم
یان نیگام کەمێک ئارامە
وا تێئەگەن باخچەی ماڵم ڕەنگاوڕەنگ و پڕ بارانە
نازانن چۆن ئەسوتێ دڵ
نازانن چەن بریندارە
بێ ئاگان لەوەی کە ئاشق هەمیشە دڵی هەژارە
خۆزگەم بەوەی کێلی خەمی هەزار دەردی لە کۆڵ یاوە
بەڵام بەر پەنجەرەی عومری خەمی ئیشقی لێ نەڕواوە

لێم گەڕێن با بە تەنها بم
کێ ئارامی دڵ ئەزانێ
چارەی ئەم دڵە پڕ خوێنەم تەنها دەردەدار ئەیزانێ
دەردی ئاشق چەندە سەختە دڵنیابە ئەیچێژی تۆ
بە خاتری دڵی ئێوە ناچارم پێبکەنم بە درۆ
نازانن چۆن ئەسوتێ دڵ
نازانن چەن بریندارە
بێ ئاگان لەوەی کە ئاشق هەمیشە دڵی هەژارە
خۆزگەم بەوەی کێلی خەمی هەزار دەردی لە کۆڵ یاوە
بەڵام بەر پەنجەرەی عومری خەمی ئیشقی لێ نەڕواوە
نازانن چۆن ئەسوتێ دڵ
نازانن چەن بریندارە
بێ ئاگان لەوەی کە ئاشق هەمیشە دڵی هەژارە
خۆزگەم بەوەی کێلی خەمی هەزار دەردی لە کۆڵ یاوە
بەڵام بەر پەنجەرەی عومری خەمی ئیشقی لێ نەڕواوە

Поcмотреть все песни артиста

Other albums by the artist

Similar artists