Kishore Kumar Hits

Halwest - Tawanbar lyrics

Artist: Halwest

album: Tawanbar


کە تۆم ناسی بۆچی نەتوت کەسێکی تر لە ژینتایە
بۆچی نەتوت دڵت شێتە و عەشقێکی تر لە ژینتایە
من گیرۆدەی دڵی تۆ بووم کەسێکی تر بۆت دەسووتێ
چەند دڵ ڕەقی چند بێ هەستی قەت ویژدانت لێت ناپرسێ
لێت ناپرسێ بۆچی دوو دڵ لە نێو دڵی تۆ دا بژی؟
لێت ناپرسێ بە کام یاسا، بە کام تاوان ئەیانکووژی؟
تاوانباری، تاوانباری، لە قاپی خوا شەرمەزاری
تاوانباری، تۆ تاوانباری، لە رووی عاشقان شەرمەزاری
تاوانباری، تاوانباری، لە رووی عاشقان شەرمەزاری
تاوانباری، تۆ تاوانباری، لە قاپی خوا شەرمەزاری
ئەو عیشقەی تۆ گوناهێکە بە درۆکانت جوانیان ئەکەی
گرینگ نیە کێ پێی ئەمرێ تەنها بەس خوت ژیان بکەی
ئاخر خودا چۆن ئەتبوورێ تۆ ئەم عەشقەت ناو ئەنێی چی؟
لەگەڵ من بی یا لەگەڵ ئەو تۆ هەر بێ وەفا دەر ئەچی
تاوانباری، تاوانباری، لە قاپی خوا شەرمەزاری
تاوانباری، تاوانباری، لە رووی عاشقان شەرمەزاری
تاوانباری، تاوانباری، لە رووی عاشقان شەرمەزاری
تاوانباری، تۆ تاوانباری، لە قاپی خوا شەرمەزاری

Поcмотреть все песни артиста

Other albums by the artist

Similar artists