Kishore Kumar Hits

Halwest - Dll lyrics

Artist: Halwest

album: Tawanbar


لێم ببوورە، ئەی دڵەی شێتم
چەند جارێکە ئازارت ئەیەم
هەر کەسێکم پێ ناساندی
بوو بە مایەی ئازار و خەم
هەرچی هات و دڵی پێدای
ئێش و ئازاری زۆری پێدای
دڵت بۆ هەر کەس کردەوە
بەجێی هێشتی و دەستی بەردای
هەڵەی خۆمە و باشی خۆمە
هەر چیڕۆکێک بەسەرما دێ
ئاشقانە باوەڕ ئەکەم
بە هەر کەسێ بەلاما دێ
هەڵەی خۆمە و باشی خۆمە
هەر چیڕۆکێک بەسەرما دێ
ئاشقانە باوەڕ ئەکەم
بە هەر کەسێ بەلاما دێ
بەڵێن ئەدەم ئەی دڵی تەنیام
بۆ هەمیشە بە تەنیا بی
قەت ناهێڵم جارێکی تر
تووشی داوی ئەشق ببی
پەشیمانم لە دڵداری و چاوەڕوانی و شەو بێداری
قەدەر و بەختی من هەروایە
دڵ شکاو بم لەم دنیایە
هەڵەی خۆمە و باشی خۆمە
هەر چیڕۆکێک بەسەرما دێ
ئاشقانە باوەڕ ئەکەم
بە هەر کەسێ بەلاما دێ
هەڵەی خۆمە و باشی خۆمە
هەر چیڕۆکێک بەسەرما دێ
ئاشقانە باوەڕ ئەکەم
بە هەر کەسێ بەلاما دێ

Поcмотреть все песни артиста

Other albums by the artist

Similar artists