Kishore Kumar Hits

Halwest - Ashqy lyrics

Artist: Halwest

album: Tawanbar


لە بیری کە ئازیزەکەم
لە بیری کە ڕابردووی خۆت
لە بیری کە ئەو ساتانەی
بوونەتە ئازار و ژان بۆت
لە بیری کە ئازیزەکەم
لە بیری کە ڕابردووی خۆت
لە بیری کە ئەو ساتانەی
بوونەتە ئازار و ژان بۆت
من ئێستا، عەشقی تازە
منم ئەبم بە داهاتووت
ڕۆحم ئەنێمە ژێری پێت
چۆنت ئەوێ، وا ئەبم بۆت
نازانی چەند ئەمسووتێنێ
سارد و سڕی ئێستای تۆ
دەمرم، دەژیم کە دەبینم
عەشقی دووهەمم بۆ تۆ
بریا زەمەن ڕێگای بایە
پێش ئەو، تۆم بناسیایە
نە تۆ فرمێسکت ئەڕشت و
نە عەشقی دووهەم بوومایە
نە عەشقی دووهەم بوومایە
ئەی ڕەفیقان لۆمەم مەکەن
دڵم خوێنی لێ دەچۆڕێ
دوژمنیشم ئاشق دەبێ
بە کەسێک کە ئاشق بووبێ
ئەی ڕەفیقان لۆمەم مەکەن
نازانن چی تێدایە دڵ
بۆیە دەگریام و دەمووت
نازانن چۆن دەسووتێ دڵ
نازانن چۆن دەسووتێ دڵ
نازانن چۆن دەسووتێ دڵ
نازانن چەند بریندارە
بێ ئاگان لەوەی کە ئاشق
هەمیشە دڵی هەژارە
خۆزگەم بەوەی کێوی خەمی
هەزار دەردی لە کوڵ ناوە
بەڵام بەر پەنجەرەی عومری
هەم ئیشقی لێ نەڕوا

Поcмотреть все песни артиста

Other albums by the artist

Similar artists