Kishore Kumar Hits

Halwest - Mn lyrics

Artist: Halwest

album: Tawanbar


تۆ بە ئیشقی من گەورە بووی
بووی بەو کەسەی کە ئێستا هەی
کەچی سەیرە ئێستا ئەڕۆی
بە ئاسانی لە بیرم ئەکەی
تاوانێکی خۆم پێ بڵێ
تا بڵێم تۆ لەسەر حەقی
لەخۆم باشتر تۆ ئەناسم
تۆ ئاشق نیت، تۆ دڵ ڕەقی
تۆ پەروەردەی دڵی منی
چۆن لای کەسێکی تر ئەژی
سەرت لەسەر شانی ئەویش بێ
بە دڵ هێشتا لەلای منی
تۆ پەروەردەی دڵی منی
چۆن لای کەسێکی تر ئەژی
سەرت لەسەر شانی ئەویش بێ
بە دڵ هێشتا لەلای منی
دڵێکی تر، عەشقێکی تر
هەروا ئاسانە ناسینی؟
ئەی بیر لەمن ناکەیتەوە
دوای خۆت چۆن حاڵم ئەبینی؟
ئەمبینی چۆن دێوانە بووم
چۆن دڵ شکاوم لەدەست ژیان
ئەمبینی چەند بێ کەس ماوم
چۆن ئەسووتێم بۆ دابڕان
تۆ پەروەردەی دڵی منی
چۆن لای کەسێکی تر ئەژی
سەرت لەسەر شانی ئەویش بێ
بە دڵ هێشتا لەلای منی
تۆ پەروەردەی دڵی منی
چۆن لای کەسێکی تر ئەژی
سەرت لەسەر شانی ئەویش بێ
بە دڵ هێشتا لەلای منی

Поcмотреть все песни артиста

Other albums by the artist

Similar artists