Kishore Kumar Hits

Halwest - Baxawan lyrics

Artist: Halwest

album: Tawanbar


توخوا وەرە باخەوان دڵم مەشکێنە
چەپکێ گوڵی سوور و جوان بۆ یارم بێنە
چەپکێ گوڵی سوور و جوان بۆ یارم بێنە
بە یاری جوانی خۆمم داوە بەڵێنێ
گوڵێکی سووری بەمێ وەک ڕەنگی خوێن بێ
گوڵێکی سووری بەمێ وەک ڕەنگی خوێن بێ
توخوا وەرە باخەوان دڵم مەشکێنە
چەپکێ گوڵی سوور و جوان بۆ یارم بێنە

ئەمڕۆ چەن ڕۆژە یاری خۆمم نەدیوە
بەفری خەمی گشت دنیا لە من باریوە
بەفری خەمی گشت دنیا لە من باریوە
یارم دڵی ڕەنجاوە دەستم بە دامان
گوڵی سووری لێم دەوێ توخوا باخەوان
گوڵی سووری لێم دەوێ توخوا باخەوان
توخوا وەرە باخەوان دڵم مەشکێنە
چەپکێ گوڵی سوور و جوان بۆ یارم بێنە

هەموو دنیا گەڕاوم تا بگەم بە تۆ
هیچ گوڵێکم نەدیوە جوانتر بێ لە تۆ
هیچ گوڵێکم نەدیوە جوانتر بێ لە تۆ
بە دیاری گوڵ دێنم وەک سیمای گەشت
چەپکێ گوڵی سوور و جوان پڕ بە باوەشت
چەپکێ گوڵی تازە و جوان پڕ بە باوەشت
توخوا وەرە باخەوان دڵم مەشکێنە
چەپکێ گوڵی سوور و جوان بۆ یارم بێنە
توخوا وەرە باخەوان دڵم مەشکێنە
چەپکێ گوڵی سوور و جوان بۆ یارم بێنە

Поcмотреть все песни артиста

Other albums by the artist

Similar artists