Kishore Kumar Hits

Ahmad Xalil - Xayal lyrics

Artist: Ahmad Xalil

album: Ahmad Xalil, Vol. 2


من کە دایمە تۆ لە خەیاڵمابی!
بۆ هەر کوێ بڕۆم هەر لەگەڵمابی!
ئاخۆ تۆش وابی یاخود گۆڕابی؟!
ئاخۆ شەوێک بۆ من گریابی؟! مەحاڵە وابی!
لەوەتەی ڕۆشتووی خۆشیم نەماوە
خەندەی جارجارتم هەر لەبەرچاوە
بە دڵ بیرتەکەم، هەر یادت ماوە!
دڵم لای تۆ جێ ماوە!
لەوەتەی ڕۆشتووی خۆشیم نەماوە
خەندەی جارجارتم هەر لەبەرچاوە
بە دڵ بیرتەکەم، هەر یادت ماوە!
دڵم لای تۆ جێ ماوە!
تۆش وەفات بێ ناوم مەزڕێنە
گوێ مەگرە بۆ کەس، دڵم مەشکێنە
تۆ مەمهەژێنە، تۆ مەمگریێنە
بۆ کێ منت لە دڵت دەرهێنا، وات بەسەر هێنام
مەڵێ من جوانم، چی لە جوانی بکەم
کە تۆ هەر خەم بی، بۆ ژیانی من
هەست ناکەیت کە چەند خۆشمەوێیت من
تاکو دوور نەبی لە من
مەڵێ من جوانم، چی لە جوانی بکەم
کە تۆ هەر خەم بی، بۆ ژیانی من
هەست ناکەیت کە چەند خۆشمەوێیت من
تاکو دوور نەبی لە من

Поcмотреть все песни артиста

Other albums by the artist

Similar artists