Kishore Kumar Hits

Roozbeh - AGIR lyrics

Artist: Roozbeh

album: AGIR


من و تۆ پێکەوە شەوارەی ئاگرین، نابەزین!
من و تۆ دەنگی هاواری گەلی چەوساوەین ڕادەبین!
چریکەی ژن ژیان ئازادیمان دنیا داگیر دەکات
من و تۆ تۆڵەی دایکی دڵ سووتاوی نیشتمان دەبین!
سوێند بە تاڵ تاڵەی پرچی، هەرچی ژینای نیشتمان
هەتا ڕۆژی ئازادی و هیوامان ئێمە ناسرەوین
سوێند بە بەرد بە بەردی شاخەکانی سووری کوردستان
من و تۆ ڕۆحی شار دەهێنینە هاوار تا سەرکەوین
من و تۆ پێکەوە شەوارەی ئاگرین، نابەزین!
من و تۆ دەنگی هاواری گەلی چەوساوەین ڕادەبین!
چریکەی ژن ژیان ئازادیمان دنیا داگیر دەکات
من و تۆ تۆڵەی دایکی دڵ سووتاوی نیشتمان دەبین!
ژن ژیان ئازادی
ئێمە باخەوانی باخی سەربەستی و یەکسانین
گوڵاڵەی خوێنی شەهیدانی ئازادی دەپارێزین
ئێمە ئاگری نەورۆزین، گڕو تینمان موژدەی بەهار
من و تۆ کابوسی شەوانەی داگیرکەری دڵ پڕ لە قین
من و تۆ پێکەوە شەوارەی ئاگرین، نابەزین!
من و تۆ دەنگی هاواری گەلی چەوساوەین ڕادەبین!
چریکەی ژن ژیان ئازادیمان دنیا داگیر دەکات
من و تۆ تۆڵەی دایکی دڵ سووتاوی نیشتمان دەبین!
ژن ژیان ئازادی

Поcмотреть все песни артиста

Other albums by the artist

Similar artists