Kishore Kumar Hits

Azhdar Wahbi - Lem Bibure lyrics

Artist: Azhdar Wahbi

album: Lem Bibure


لێم ببورە بەجێت دێڵم لەم ژیانە
بە چاوی تۆ، منیش چاوم پڕ گریانە
حەزم وابوو بۆ یەك بژین لەم زەمانە
بەڵام چی بکەم ڕێگاکەی من ڕێی نەمانە
لێم ببورە بێوەفانیم ژینی من ئازار و ژانە
ڕۆژگار وابوو، بۆ یەك نەبین، چارەی من بێ ناونیشانە
لێم ببورە. لێم ببورە، چارەی من بێ ناونیشانە
بێ ناونیشانە
لێم ببورە ئەگەر هات و بوومە خەزانێ بۆ تۆ
ئەمزانی بەهەشتێ نیم ئەبمە سەرابێ بۆ تۆ
وا مەزانە بۆ حەزی خۆم ڕێگە ئەگرم و ئەڕۆم
،من سەودای ئەو ڕۆژگارە بووم
بەبێ غەم لەگەڵ تۆ بم... لەگەڵ تۆ بم
ئاخر من گوناهم چی بوو، بەم دەردەت بردم خودایە، خودایە
ڕۆیی بەبا عومری جوانی من، بەیارم چی بڵێم خودایە، خودایە
لێم ببورە بێوەفانیم ژینی من ئازار و ژانە
ڕۆژگار وابوو، بۆ یەك نەبین، چارەی من بێ ناونیشانە
لێم ببورە. لێم ببورە، چارەی من بێ ناونیشانە
بێ ناونیشانە
تۆ سەرەتای خەونەکانتە، منیش خۆزگەم وەریوە
ئەستەمە خۆشی بەدیکەی لەم دڵەی کە ڕزیوە
ئێستاکەش پێت ئەڵێم گوڵم، کە دەردم بێ دەرمانە
من چی بکەم قەدەرم وابوو جێت بێڵم
لێم ببورە... لێم ببورە

Поcмотреть все песни артиста

Other albums by the artist

Similar artists