باوەڕ مەکە ئەگەر کەسێک، لۆمەی عەشقی من و تۆ بکات
باوەڕ مەکە ئەگەر وتیان گوڵ بێ بەهار چرۆ دەکات
ئاخر گیانە خۆت دەزانیت ساڵانێکە وەک خۆرهەتاو
گڕی عەشقت لە دوورەوە دەیسووتێنێت دڵی داماو
باوەڕ مەکە، هەرگیز تۆ بەم قسانە
باوەڕ مەکە، دڵ بێ تۆیە وێرانە
باوەڕ مەکە، عەشق سەروەری ژیانە
ئەگەر وتیان کام ئاسمان گوێ لە خەمی زەوی ئەگرێت
کام لوتکەی شاخ خۆی داناوە تا فرمێسکی کانی بسڕێت
زویر مەبە ئەی ئاسمانم لوتکەی بەرزی دڵ و گیانم
لە نزمەوە بۆ بەرزی تۆ خۆم ئەزانم چۆن بڕوانم
باوەڕ مەکە، هەرگیز تۆ بەم قسانە
باوەڕ مەکە، دڵ بێ تۆیە وێرانە
باوەڕ مەکە، عەشق سەروەری ژیانە
باوەڕ مەکە شەوی مەجنوون لەیلا نەکەم بە ئەستێرە
ئەم دەریایە ئاوازێکە مەسیڕی بزانە و تێرە
دڵگیر مەبە، خۆت ئەزانیت عەشقت بۆ من پەرستگایە
شەپۆلێکە سوجدە ئەبا بۆ کەناری ئەم دەریایە
باوەڕ مەکە، هەرگیز تۆ بەم قسانە
باوەڕ مەکە، دڵ بێ تۆیە وێرانە
باوەڕ مەکە، عەشق سەروەری ژیانە
Поcмотреть все песни артиста
Other albums by the artist