Kishore Kumar Hits

Ebas Kemendî - Buka Razawa lyrics

Artist: Ebas Kemendî

album: Kazhawa


بووکە ڕازاوەیی ڕۆئیایی شیرینم
قوڵپەی ئاواتم ناسۆریی ژینم
بەجێم مەیڵانە تەنیا و پڕ خەیاڵ
با بژوێمەوە دەر کەم پەڕ و باڵ
ئەمشەوە ئەمشەو زماوەندی تۆ
هەی وەی دایە رۆ وەی وەی بابە رۆ
تۆخوا ئەزیزم گیانم بینایی چاوم
بە کێ دڵم بەم گوڵم لە تۆ بڕاوم
بە بۆنی کام گوڵ خانم ڕوو کەمە کام باخ
هەر تۆ گوڵم بووی گوڵم هەی داخ و هەی داخ
دەنگیی ساز و دۆڵ لە ماڵیی تۆیە
لە ماڵیی ئێمە شین و رۆرۆیە
ئاینە و شەمدان دانای بەرانبەر
وەی ڕەنجەرۆ خۆم هەی خاکم بە سەر
تۆ دیواخی سوور من تەن پۆشی رەش
تۆ بە پێکەنین من فرمێسکی گەش
تۆ بووی بە بایس خانم ژین و حەیاتیی من
تۆ بووی بە بایس گوڵم هات و نەهاتیی من
خودا بکێشێ خانم شۆڵە لە گیانی من
شوڵە بکێشێ گوڵم لە چاوەکانی من
من بووم مشتەری خاڵ بێ خەوشەکەت
ئەی من بە سەرگەرد خاکی کەوشەکەت
من سکەم بە ناو مەحبووبیت لێدا
ڕەواجم پێدا لە شار و دێ دا
بۆ بێگانەیەک من و لە بیر برد
ئەی بێ بەڵا بی واتە بۆچی کرد

Поcмотреть все песни артиста

Other albums by the artist

Similar artists