Kishore Kumar Hits

Navid Zardi - Dltangi lyrics

Artist: Navid Zardi

album: To


کێ وەکو من لە تاریکیت،
خۆری کرد بە کانی چاوت؟!
کێ وەکو من دیوانێکی
پڕ گۆرانی کرد بە ناوت؟!
لە دوورەوە کێ تۆی بردە،
بەر ئاوێنەی ڕوونی کانی؟!
لە گریان و پێکەنینا،
وەرزی دڵی تۆی ئەزانی!
لە دڵتەنگی بارانت بووم،
لە خۆشیدا هەر گۆرانی
وەکو گەڵا زوو هەڵوەریم،
کەوتمە سەر ڕێت بە ئاسانی
یەکەم حەرفی ناوەکەی تۆ،
بوو بە شیرینی زمانم!
بەڵام گوڵی دڵنیا بە،
من بەبێ تۆ سەر گەردانم
تازە لەناو شەوو ڕۆژتا،
یادگاری من داگیرساوە!
ناونیشانم هەڵبەستێکە،
لەناو دڵتا بەجێماوە
چۆن ئەتوانی رەزەی شیعر
و باخی وشەم فەرامۆشکەی؟!
بێ ئاواز و گۆرانی من،
بە عەشقی تر دوا پێک نۆشکەی؟!
لە دڵتەنگی بارانت بووم،
لە خۆشیدا هەر گۆرانی
وەکو گەڵا زوو هەڵوەریم،
کەوتمە سەر ڕێت بە ئاسانی
یەکەم حەرفی ناوەکەی تۆ،
بوو بە شیرینی زمانم!
بەڵام گوڵی دڵنیا بە،
من بەبێ تۆ سەر گەردانم

Поcмотреть все песни артиста

Other albums by the artist

Similar artists