Kishore Kumar Hits

Navid Zardi - Bajem Mahela lyrics

Artist: Navid Zardi

album: To


ئاسمانی دڵم گیراوە!
دونیات بەسەرمدا ڕووخاوە!
چ ئاگرێکە لەناو دەرونما،
کە وا ناخی من سووتاوە؟!
دەکرێ نەڕۆی!، بمێنیەوە؟!
ئاخر شعرم بخوێنیەوە؟!
دەکرێ نەڕۆی!، بەجێم نەهێڵی؟!
ڕووناکاییم لێ وەرنەگریەوە؟!
ئەی ئەو کەسەی هەتا ئەبەد،
لە دڵ فەرامۆش ناکرێی،
تۆ مۆمێکی لەناو ژینم،
کە هەرگیز خامۆش ناکرێی!
ئەی ئەو کەسەی،
ڕوحم دایم بەرەو خەیاڵت باڵ دەگرێ،
دەکرێ نەڕۆی! بەجێم نەهێڵی؟!
با شعری من تەنیا نەمرێ!
ئەی ئەو کەسەی،
ڕوحم دایم بەرەو خەیاڵت باڵ دەگرێ،
دەکرێ نەڕۆی! بەجێم نەهێڵی؟!
با شعری من تەنیا نەمرێ!
ئەو شەو لەسەر لەوحەی دڵم،
نەخشەی چاوی تۆ دەکێشم!
هەتا ببێتە مەرهەمێک بۆ گشت،
زام و دەرد و ئێشم!
ئەی ئەو نیگای ئەستێرەییت،
کە ڕادەخشێ لە ژینی من!
مەڕۆ ئازیزم، جێم مەهێڵە،
لەگەڵما بە ئەوینی من
ئەی ئەو کەسەی،
ڕوحم دایم بەرەو خەیاڵت باڵ دەگرێ،
دەکرێ نەڕۆی! بەجێم نەهێڵی؟!
با شعری من تەنیا نەمرێ!
ئەی ئەو کەسەی،
ڕوحم دایم بەرەو خەیاڵت باڵ دەگرێ،
دەکرێ نەڕۆی! بەجێم نەهێڵی؟!
با شعری من تەنیا نەمرێ!

Поcмотреть все песни артиста

Other albums by the artist

Similar artists