Kishore Kumar Hits

Naser Razzazi - Charey Xem lyrics

Artist: Naser Razzazi

album: Êwareye


چارەی خەمی من مەی نیە، مەیخانە بڵێ چی؟
چارەی خەمی من مەی نیە، مەیخانە بڵێ چی؟
بەو دەردەوە مەی نامگرێ، پەیمانە بڵێ چی؟
بەو دەردەوە مەی نامگرێ، پەیمانە بڵێ چی؟
چارەی خەمی من مەی نیە، مەیخانە بڵێ چی؟
چارەی خەمی من مەی نیە، مەیخانە بڵێ چی؟
بەو دەردەوە مەی نامگرێ، پەیمانە بڵێ چی؟
بەو دەردەوە مەی نامگرێ، پەیمانە بڵێ چی؟
پێم وا نیە لەم غەدرەوە فریام بکەوێ کەس
ئاخ پێم وا نیە لەم غەدرەوە فریام بکەوێ کەس
ئەو دۆست بوو وەفای بۆم نەبوو بێگانە بڵێ چی؟
ئەو دۆست بوو وەفای بۆم نەبوو بێگانە بڵێ چی؟

ئەی هاوار
گیانە بۆ مەی نیە ساقی
گیانە بۆ مەی نیە ساقی
کە پەنا دێنمە ئێرە
ئاخ
ئاخ هەرکەس بە شەرابی خەمی جانانەی تێرە
ئەی هاوار ئەی هاوار زاڵم ئۆخ
ئاخ هەرکەس بە شەرابی
هەرکەس بە شەرابی خەمی جانانەی تێرە
ئەی هاوار ئەی هاوار ئەی هاوار ئەی هاوار هاوار

هەر ئاشقە سووچیشی نەبێ، دەیخەنە ئەستۆی
هەر ئاشقە سووچیشی نەبێ، دەیخەنە ئەستۆی
شەم ئاگری کردۆتەوە، پەروانە بڵێ چی؟
شەم ئاگری کردۆتەوە، پەروانە بڵێ چی؟
تاوانی منە دەربەدەری و دەردی سەری من
ئاخ تاوانی منە دەربەدەری و دەردی سەری من
مەل خۆی سەری خۆی هەڵگرێ، هێلانە بڵێ چی؟
مەل خۆی سەری خۆی هەڵگرێ، هێلانە بڵێ چی؟
مەل خۆی سەری خۆی هەڵگرێ، هێلانە بڵێ چی؟

Поcмотреть все песни артиста

Other albums by the artist

Similar artists