Naser Razzazi - Xatûnekem lyrics
Artist:
Naser Razzazi
album: Êwareye
لەپاش کۆچت هەنگی ڕۆحم لە ناو ڕۆحما بەجێ ماوە

چاوەکانم دەریای ئەشکی چاوەکانتیان تێ ڕژاوە
چاوەکانتیان تێ ڕژاوە
سروەی دەنگە بەسۆزەکەت لە ناخمدا سەما دەکا

هەموو رۆژێک بۆ دیتنەوەت دڵم هەر بەتەما دەکا

♪
هەتا ماوم هیچ ئاوازێ هەستی هەناوم ناگۆڕێ
بەو کۆچەی تۆ خەم لە ناخی دڵی تاساوم دەچۆڕێ

ئاخ بەو کۆچەی تۆ خەم لە ناخی دڵی تاساوم دەچۆڕێ
♪
هۆ خاتوونێ خاتوونەکەم نیشتمانم جێ مەهێڵه
نیشتمانی ئەم دڵەی من ڕێبوارێکی ماندووی وێڵه
تۆ دەزانی چەند هەناسەی یادگاریم لە سینگتایە
چەند دیمەنی پڕ ژوانمان لە ئالبۆمی دیدەتایە
تۆ دەزانی ڕۆژانێک بوو نیوەی جەستەی لاوازم بووی
نەغمەی تاری پڕ لەسۆز و چەلۆی دەنگ و ئاوازم بووی
کەچی ئێستا منی بێ تۆ شەپۆلێکی بێ کەنارم
میوانێکی بێ خانەخوێ و کوێستانێکی بێ هەوارم

باڵندەکانیش وەکوو من بۆ هاتنەوەت دەم بە دوێتن

تێکڕا کۆڕی پەپوولەکان بە سروودێک چاوەڕێتن
دڵنیابە و چاوەڕێ بە خاتوونەکەم هەر دێمە لات

دیاری دەستم بەراتێکە پڕ لە ماچی دەمی وڵات

Поcмотреть все песни артиста
Other albums by the artist