Kishore Kumar Hits

Arsh Osman - Daya lyrics

Artist: Arsh Osman

album: Daya

دایە گیان شتێک بڵێ کە تامەزرۆی لایلایەتم
من کە بێ تۆ دایە گیان لەو دونیایە بێتاقەتم
تینوی ماچی دەستەکانتم فیدای تاڵێک مووی سەرت
دایە من عاشقی تۆم لە کوێی بێمە دەور و بەرت
هەر باشییەک دێتە ڕێم گشتی دوعاکانی تۆیە
هاودەمی تەنهایی من کە ئەژیم بە بۆنەی تۆیە
هیچ کات من گەورە نابم باوەشی تۆ جێگەی منە
نەبیت لام شاهی دڵم دونیا لەمن سەرە و بنە
دایە گیانم ناوم دڵم
من کە بێ تۆ بێ مەنزڵم
ئەوەی کە قەزای گیانی تۆ
لە خۆی ئەگرێت دایە منم
دایە منم
ئەو کەسەی بۆ جارێکیش لە ناز کێشان بێزار نەبوو
نازانم بۆ لە ناکاو لە پێش چاوەکانم ون بوو
چەند سادە تێپەڕی لێم موحیبەت و دونیای جوانیت
دایە کوێراییم دابێ بۆ باوەش و میهرەبانیت

Поcмотреть все песни артиста

Other albums by the artist

Similar artists