Kishore Kumar Hits

Zyad Asad - Chon Atwani lyrics

Artist: Zyad Asad

album: Wara Lam


چۆن ئەتوانی هەموو شتێک لەبیرکەی بە ئاسانی؟!
بە ئاسانی!
چۆن ئەتوانی ڕێگای بێوەفایی بناسی؟!
کەزیت بکەیتە سێدارە و
منی هەژاری پێ هەڵواسی؟!
پێ هەڵواسی!
دە بگەڕێوە
دە بگەڕێوە
دە بگەڕێوە
دە بگەڕێوە
بگەڕێوە کیژی چیایی
جێم مەهێڵە بە تەنیایی
جێم مەهێڵە بە تەنیایی
لەو ڕۆژەوە لە تۆ دوورم
شادیم لا بۆتە بێگانە!
ناخی گیانم پڕ لە خەمە
چاوی شعرم لە گریانە
بگەڕێوە کیژی چیایی
جێم مەهێڵە بە تەنیایی
بگەڕێوە کیژی چیایی
جێم مەهێڵە بە تەنیایی
لەو ڕۆژەوە بەجێت هێشتووم
خەم سەریان نا دڵی لاوم!
بۆ خۆم، بۆ تۆ، بۆ دڵداری
خوا دەزانێ چەند گریاوم
بگەڕێوە کیژی چیایی
جێم مەهێڵە بە تەنیایی
بگەڕێوە کیژی چیایی
جێم مەهێڵە بە تەنیایی
لەو ڕۆژەوە لە تۆ دوورم
بەهار لە تەمەنم زیزە
زەردی سەرتاپای داگرتووم
گەڵاڕێزانە، پاییزە
بگەڕێوە کیژی چیایی
جێم مەهێڵە بە تەنیایی
بگەڕێوە کیژی چیایی
جێم مەهێڵە بە تەنیایی
بگەڕێوە کیژی چیایی
جێم مەهێڵە بە تەنیایی
بگەڕێوە کیژی چیایی
جێم مەهێڵە بە تەنیایی

Поcмотреть все песни артиста

Other albums by the artist

Similar artists