Kishore Kumar Hits

Zyad Asad - Yek Dû Sê lyrics

Artist: Zyad Asad

album: Emşew Hatum


بە بەر دەرگا ڕۆیشتم چاوێکی لێم داگرت!
بە عیشوەی چاوەکانی منی شێت و شەیدا کرد
وتی مەڕۆ کارم پێتە
وتم کوردم!
وتی چاوم لە ڕێتە!
یەک، دوو، سێ، چوار، پێنج
ژمارەی دەرگەی یارە!
هەموو ڕۆژێ سعاتی شەش
یارم لەوێ دیارە!
ئەگەر کچانی دونیا لەشیان وەکو گوڵ بێ!
ناز و خەندە و جوانیان وەک ئاوازی دڵ بێ!
تۆ کچە کوردی
من هەر عاشقی تۆم!
عەشقی خاک و ئاو و کوردستانی تۆم
یەک، دوو، سێ چوار، پێنج
ژمارەی دەرگەی یارە!
هەموو ڕۆژێ سعاتی شەش
یارم لەوێ دیارە!
هەموو ڕۆژێ لەبەر دەرگا یار چاوەڕوانە!
وتم بۆ ماچێ، وتی کورە شەرمە کۆڵانە!
وتم چی بکەم، من ڕەنجەڕۆمە؟!
وتی شێتی، وتم من شێتی تۆمە!
یەک، دوو، سێ چوار، پێنج
ژمارەی دەرگەی یارە!
هەموو ڕۆژێ سعاتی شەش
یارم لەوێ دیارە!

Поcмотреть все песни артиста

Other albums by the artist

Similar artists