Kishore Kumar Hits

Zakaria Abdulla - Nîgay Pirrgo lyrics

Artist: Zakaria Abdulla

album: Lapperey Spî (White Page)


چیتە وا لێم دەڕوانی؟! بە نیگای پڕ پەنهانی!
دڵی ئاشقم شێتە و ناگرێ بەرگەی جوانی
تۆ بەو چاوە پڕ لە نازە، چیت لێم دەوێ بخوازە!
وەرە ئەو دڵەی من بۆ تۆ پڕ لە ڕاز و نیازە!
جوانی، تۆ گەلێ جوانێ، بۆ بە عیشقم نازانی؟!
دڵ هەر چاوی لە ڕێتە و کەی ڕێگەی پێ دەزانی؟!
من دڵم بۆ تۆ ڕووخاوە، هیچ ئارامی نەماوە
خەڵکی هەموو پێی دەزانێ، گیانم بۆ تۆ سووتاوە!
دڵ بەتاسە، من چاوەڕێم هەموو دەمەو ئێوارێ!
لەو چاوە جوانەی عیشق دەبارێ!
من ئەو دڵەم بۆی دێتە خوارێ
(لەو چاوە جوانەی عیشق دەبارێ!)
(من ئەو دڵەم بۆی دێتە خوارێ)
ئەی هاوار خودایە، لەدەست ئەو بەڵایە!
خەریکە دەمکوژێ، دەڵێ: دێم و نایە!
(ئەی هاوار خودایە، لەدەست ئەو بەڵایە!)
(خەریکە دەمکوژێ، دەڵێ: دێم و نایە!)

کە دێیت و بۆم دەڕوانی، لەم ناوە گوڵ دەبارێ!
گەر چلەی زستانیش بێ، لێم دەبێتە گوڵزارێ!
تۆ لەگەڵ خۆتا دێنی هەموو خەمڵی بەهارێ!
دڵ بەتاسە، من چاوەڕێم هەموو دەمەو ئێوارێ!
دڵ بەتاسە، من چاوەڕێم هەموو دەمەو ئێوارێ!
من هەموو شادیم لە تۆدایە!
سەبر و ئارامیم بێ تۆ نایە!
(من هەموو شادیم لە تۆدایە!)
(سەبر و ئارامیم بێ تۆ نایە!)
دێ دڵ دەلەرزێنێ، ڕوحم لێ دەستێنێ!
هەر چاوی هەڵدێنێ، هەموو دونیا دێنێ!
(دێ دڵ دەلەرزێنێ، ڕوحم لێ دەستێنێ!)
(هەر چاوی هەڵدێنێ، هەموو دونیا دێنێ!)

Поcмотреть все песни артиста

Other albums by the artist

Similar artists