Kishore Kumar Hits

Zakaria Abdulla - Direng Hatî lyrics

Artist: Zakaria Abdulla

album: Gencî Pîr


بۆچی هاتی؟ تۆ درەنگ هاتی!
هەموو شتێک کۆتایی پێ هات!
بۆچی بەجێت هێشتم، بۆ؟
منت دا بە دەست هات و نەهات!

لەناکاو ڕۆیشتی بێ دەنگ، بێ باکانە
بەتەنیا منت دا بە غەدری زەمانە
وەک ئەوەی هیچ نەبم، تخوا کەی ویژدانە؟
بێ چارە لە خەمدا دەگریام شەوانە
لێم گەڕێ ئیشقی تۆ دۆڕانە
ڕابردووم لەگەڵ تۆ، ئاخ، وێرانە
هەزار جار تکام کرد، دڵت قەت نەگۆڕا
هەر ئاوڕت نەداوە و جێت هێشتم لەخۆرا
منی دڵ بریندار خوێنم لێ دەچۆڕا
ڕۆیشتی، ئەو ئیشقەت شاردەوە لە گۆڕا
ئێستا من کەسێکی کەم!
خاوەنی دڵیکی کەم!
ئەو بۆ من، من بۆ ئەو هەم
لێم گەڕێ بژیم بێ خەم
ئێستا من کەسێکی کەم!
خاوەنی دڵێکی کەم!
ئەو بۆ من، من بۆ ئەو هەم
لێم گەڕێ بژیم بێ خەم

جارێ لێت نەپرسیم بۆچی؟
ئاخۆ قەدەر بۆ کوێم دەبات؟
تۆ قەت پێت هیچ نەبوو، نا، نا
چارەنووسم بە کوێ دەگات!

لەناکاو ڕۆیشتی بێ دەنگ، بێ باکانە
بە تەنیا منت دا بە غەدری زەمانە
وەک ئەوەی هیچ نەبم، تخوا کەی ویژدانە؟
بێ چارە لە خەمدا دەگریام شەوانە
لێم گەڕێ ئیشقی تۆ دۆڕانە
ڕابردووم لەگەڵ تۆ، ئاخ، وێرانە
هەزار جار تکام کرد، دڵت قەت نەگۆڕا!
هەر ئاوڕت نەداوە و جێت هێشتم لەخۆرا
منی دڵ بریندار خوێنم لێ دەچۆڕا
ڕۆیشتی، ئەو ئیشقەت شاردەوە لە گۆڕا
ئێستا من کەسێکی کەم!
خاوەنی دڵیکی کەم!
ئەو بۆ من، من بۆ ئەو هەم
لێم گەڕێ بژیم بێ خەم
ئێستا من کەسێکی کەم!
خاوەنی دڵێکی کەم!
ئەو بۆ من، من بۆ ئەو هەم
لێم گەڕێ بژیم بێ خەم
ئێستا من کەسێکی کەم!
خاوەنی دڵیکی کەم!
ئەو بۆ من، من بۆ ئەو هەم
لێم گەڕێ بژیم بێ خەم
ئێستا من کەسێکی کەم

Поcмотреть все песни артиста

Other albums by the artist

Similar artists