Kishore Kumar Hits

Zakaria Abdulla - Tom Dewê lyrics

Artist: Zakaria Abdulla

album: Gencî Pîr


گوڵێکی سوورم پێیە، دێمە بەر دەرگات!
دێم دەڵێم خۆشمدەوێی، ئەی شۆخی وڵات!
هانێ گوڵ، هانێ دڵم دیاری و خەڵات!
گرەوم عەشقی تۆیە بە هات و نەهات!
گوڵێکی سوورم پێیە، دێمە بەر دەرگات!
دێم دەڵێم خۆشمدەوێی ئەی شۆخی وڵات!
هانێ گوڵ، هانێ دڵم دیاری و خەڵات!
گرەوم عەشقی تۆیە بە هات و نەهات!
تۆ نەبی کەسم ناوێ، دڵ بە کەسیتر نادەم!
بێجگە لەو چاوە جوانە، چاوێکی تر شک نابەم!
وەرە سەر بە سینەم کە، با ئەو پەرچەمەت لادەم
شەڕابی سوورم ناوێ، تێکە لەو لێوە بادەم!
ئەو دڵە شێتەم بەتەمای تۆیە!
عیشقی تۆم نەبێ، دونیا درۆیە!
ساتێ نەتبینم، دڵم بە سۆیە!
دەم بە خەندەی ڕوو لە گوڵ هەر تۆم هەیە!
تۆم نەبێ، هەرچیم هەبێ، بێ هودەیە!
(ئەو دڵە شێتەم)، بەتەمای تۆیە!
(عیشقی تۆم نەبێ)، دونیا درۆیە!
(ساتێ نەتبینم)، دڵم بە سۆیە!
دەم بە خەندەی ڕوو لە گوڵ هەر تۆم هەیە!
تۆم نەبێ، هەرچیم هەبێ، بێ هودەیە!

گوڵێکی سوورم پێیە، دێمە بەر دەرگات!
دێم دەڵێم خۆشمدەوێی ئەی شۆخی وڵات!
هانێ گوڵ، هانێ دڵم دیاری و خەڵات!
گرەوم عەشقی تۆیە بە هات و نەهات!
تۆ نەبێ کەسم ناوێ، دڵ بە کەسیتر نادەم!
بێجگە لەو چاوە جوانە، چاوێکی تر شک نابەم!
وەرە سەر بە سینەم کە، با ئەو پەرچەمەت لادەم
شەڕابی سوورم ناوێ، تێکە لەو لێوە بادەم!
ئەو دڵە شێتەم بەتەمای تۆیە!
عیشقی تۆم نەبێ، دونیا درۆیە!
ساتێ نەتبینم، دڵم بە سۆیە!
دەم بە خەندەی ڕوو لە گوڵ هەر تۆم هەیە!
تۆم نەبێ، هەرچیم هەبێ، بێ هودەیە!
(ئەو دڵە شێتەم)، بەتەمای تۆیە!
(عیشقی تۆم نەبێ)، دونیا درۆیە!
(ساتێ نەتبینم)، دڵم بە سۆیە!
دەم بە خەندەی ڕوو لە گوڵ هەر تۆم هەیە!
تۆم نەبێ، هەرچیم هەبێ، بێ هودەیە!

Поcмотреть все песни артиста

Other albums by the artist

Similar artists