Kishore Kumar Hits

Zakaria Abdulla - Daye lyrics

Artist: Zakaria Abdulla

album: Daye


دایە گیان، دایەی شیرینم
ئەی دایەی ئیشق و ئەوینم
دوور لە تۆ من چیم ئەی دایه؟!
چۆن بژیم بێ تۆ و لایلایه؟!
کوا لایلایه و دەنگی نەرمت؟!
کوانێ خۆشی کۆشی گەرمت؟!
تاکوو ماوم لەم دونیایە
بۆ تۆ دەژیم تەنها دایە!

ئەگەر دوورم لە تۆ دایە
ژیانی من لە مەرگایە!
بەڵام گیانم وەک پەپوولە
هەمیشە لە سەر سەرتایە!
ڕوحم کلۆڵ و برینە
جەستەم ئاوارەی زەمینە!
تەنیا دەنگێ، توخوا دایە!
ڕزگارم کە لەم هەودایە!

لە باوەشی گەرمی تۆ دا
فێری ئیشقی نشتیمان بووم
ئەو ڕۆژانەی لە تۆ دوور بووم
لە ژیانم پەشیمان بووم!
هەر وەک چرۆی لێوی بەهار
ئاوارەبووم بەدەست ڕۆژگار!
ئەبێ ڕۆژێک بتبینمەوە
ئەی دایە گیان، دایەی ئازار
ئەگەر دوورم لە تۆ دایە
ژیانی من لە مەرگایە!
بەڵام گیانم وەک پەپوولە
هەمیشە لە سەر سەرتایە!
ڕوحم کلۆڵ و برینە
جەستەم ئاوارەی زەمینە!
تەنیا دەنگێک توخوا دایە!
ڕزگارم کە لەم هەودایە!
دایە گیان، دایەی شیرینم
ئەی دایەی ئیشق و ئەوینم
ئەی دایەی ئیشق و ئەوینم
دوور لە تۆ من چیم ئەی دایە؟!
چۆن بژیم بێ تۆ و لایلایە؟!
کوا لایلایە و دەنگی نەرمت؟
کوانێ خۆشی کۆشی گەرمت؟
تاکوو ماوم لەم دونیایە
بۆ تۆ دەژیم تەنها دایە!
بۆ تۆ دەژیم تەنها دایە!

Поcмотреть все песни артиста

Other albums by the artist

Similar artists