Kishore Kumar Hits

Zakaria Abdulla - Serchopî lyrics

Artist: Zakaria Abdulla

album: Bigerrêwe


سەرچۆپی جێگای یەکە، با سەرچۆپی بکێشێ
هەرکەسێ هەڵناپەڕێ، با بەدەستی ڕایکێشێ!
سەرچۆپی جێگای یەکە، با سەرچۆپی بکێشێ
هەرکەسێ هەڵناپەڕێ با بەدەستی ڕایکێشێ!
دەستی یارم گوڵاوە، بازنگی تێداناوە
سەرپەنجانی ئاوریشمە ئەمڕۆ لەخەنەی ناوە

دەستی یارم هەنگوینە، وەی زوڵفی لەڕ و چین چینە!
لەبۆ دەردی غەریبی دەرمانی دڵ و ژینە!
یارم وا هاتە شایی، بە خۆ و زوڵفی تاتایی!
سینگ و مەمکی بێستانە، دەگری هەناری خوایی!
ئەی سەرچۆپی جێگای یەکە، با سەرچۆپی بکێشێ
هەرکەسێ هەڵناپەڕێ، با بەدەستی ڕایکێشێ!
سەرچۆپی جێگای یەکە، با سەرچۆپی بکێشێ
هەرکەسێ هەڵناپەڕێ با بەدەستی ڕایکێشێ!
دەستی یارم گوڵاوە، بازنگی تێداناوە
سەرپەنجانی ئاوریشمە ئەمڕۆ لەخەنەی ناوە

ناز و نیگای تیلەی چاوی
وەی زوڵف و ئەگریجەی خاوی
شێت و دێوانەی کردم، تا دەمرم لە پێناوی!
وەرە ئەی یاری بەناز، شۆخی جوانی بێ نیاز
سەرچۆپی بۆخۆت بگرە و بمانخەوە ناو ئاواز!
ئەی سەرچۆپی جێگای یەکە، با سەرچۆپی بکێشێ
هەرکەسێ هەڵناپەڕێ، با بەدەستی ڕایکێشێ!
سەرچۆپی جێگای یەکە، با سەرچۆپی بکێشێ
هەرکەسێ هەڵناپەڕێ با بەدەستی ڕایکێشێ!
دەستی یارم گوڵاوە، بازنگی تێداناوە
سەرپەنجانی ئاوریشمە ئەمڕۆ لەخەنەی ناوە

Поcмотреть все песни артиста

Other albums by the artist

Similar artists