Kishore Kumar Hits

Zakaria Abdulla - To Hatî lyrics

Artist: Zakaria Abdulla

album: To Hatî


تۆ هاتی، ئەی نازەنینم
لە دوای چی؟ زۆر درەنگ بوو!
هاتی بەسەر شەمعی کوژاوە و
ئومرێکی لەدەست دەرچوو!
هیچ تیشکێک لە نووری لاوی
هەرگیز لە بوونم نەماوە
خاکی دڵ هەمیشە شەوە
گۆرانی بۆ من جێماوە
بۆچی هاتی بەم ناوەختە؟
بەسەر ئومرێکی بابردوو
بێ خەبەرم لە مووی سپی
لە دڵێکی لەکارکەوتوو
تۆ پێشەوای ئەشقی تازە
من کۆنە چیرۆکی بەزیوم
تازە لەگەڵ تۆ ناگونجێم
تۆ شکۆفە، من هەڵوەریوم
تۆ هاتی، ئەی نازەنینم!
لە دوای چی؟ زۆر درەنگ بوو!
هاتی بەسەر شەمعی کوژاوە و
ئومرێکی لەدەست دەرچوو
هیچ تیشکێک لە نووری لاوی
هەرگیز لە بوونم نەماوە
خاکی دڵ هەمیشە شەوە
گۆرانی بۆ من جێماوە
وەکوو جاران پەنجەی حەزم
لانکی ئیشقت ڕاناژێنێ!
ناڵە و گۆرانی شەوانم
تازە ڕۆیی، ناتگریێنێ!
تۆ هاتی، ئەی نازەنینم!
لە دوای چی؟ زۆر درەنگ بوو!
هاتی بەسەر شەمعی کوژاوە و
ئومرێکی لەدەست دەرچوو!
هیچ تیشکێک لە نووری لاوی
هەرگیز لە بوونم نەماوە
خاکی دڵ هەمیشە شەوە
گۆرانی بۆ من جێماوە

Поcмотреть все песни артиста

Other albums by the artist

Similar artists