نەمزانی ڕۆژێ دادێ گیانە تۆ بەجێم دێڵی
ساردیی ئەم وڵاتە لە ناخی دڵتا دەکێڵی
ناکرێ هەر ڕۆژێ دڵ بگۆڕی، چۆنت مەبەستە
بیرت چوو بێوەفایی لای ئێمە گەلێک سەختە؟
تخوا بگەڕێوە بەبێ تۆ دڵ سەرگەردانە
باخی هیوا و ئومرم بەبێ تۆ هەردەم خەزانە
♪
چاوانی تۆ تەنیا ڕووناکیی ڕێگام بوو
باوەش و ئەگریجەت پەنا و تەکیەگام بوو
تۆ لێرە چیت بینی؟ وا بە جارێ گۆڕای
لە ئەشق و ئەوینی کورد بە جارێ تۆرای
دێوانە بووم من ئەگەر ڕۆژێ باوەڕم پێت کرد
تۆش بووی بە مۆدێرن و پشتت لە منی شێت کرد
بەفری سپیی زستانی ئێرە وا کاری لێت کرد
پاکی کردەوە وشەی ئەشق و لە دڵتی دەرکرد
تخوا بگەڕێوە بەبێ تۆ دڵ سەرگەردانە
باخی هیوا و ئومرم بەبێ تۆ هەردەم خەزانە
♪
من قەت نابم بە تۆ، تۆش نابی بە ئەوان
من باوەڕم پێت کرد، تۆش باوەڕت دۆڕاند
ئێستا وا دەزانی هێشتا هیچ نەبووە؟
دوێنێ ئەشقێکی پاک، ئەمڕۆ لەبیرت کردووە
نەمزانی ڕۆژێ دادێ گیانە تۆ بەجێم دێڵی
ساردیی ئەم وڵاتە لە ناخی دڵتا دەکێڵی
ناکرێ هەر ڕۆژێ دڵ بگۆڕی، چۆنت مەبەستە
بیرتچوو بێوەفایی لای ئێمە گەلێک سەختە؟
تخوا بگەڕێوە بەبێ تۆ دڵ سەرگەردانە
باخی هیوا و ئومرم بەبێ تۆ هەردەم خەزانە
Поcмотреть все песни артиста
Other albums by the artist