Kishore Kumar Hits

Aryas Javan - Pekaninet 2 lyrics

Artist: Aryas Javan

album: Pekaninet


پێکەنینت دیارییە بۆم
من لەگەڵ تۆ خۆشە, حاڵم
ئەی شازادەی ژیانی من
بەدیت هێناوە خەیاڵم
رۆژی من ئەودەمەیە
کە تۆ چاوت هەڵدێنی
بەرامەی خۆشەویستی
لەگەڵ خوت بۆمن دێنی
گزینگی نێو ژیانم
ئەوڵین چرۆی بەهار
مافی ئەوەم پێ بدە
کە بتبینم جارو بار
ئەی خۆشترین, ڕووداوی من
هەناسەکەم, پڕشنگی جوان
خۆشم دەوێێ, بەقەد هەموو
ئەستیرەکانی ئاسمان
لە نێو کەلامی تۆدا
وشەی ئەوین گیان دەگرێ
مانگیش ڕووی تۆ ببینێ
وەکوو من بۆتۆ دەمرێ
ئەوەندە جوانی کە گوڵ
لە نەخشی تۆ ڕوواوە
قەت پەشیمان نیم ئەمن
کە دڵم بە تۆ داوە

Поcмотреть все песни артиста

Other albums by the artist

9

2022 · single

Similar artists