Kishore Kumar Hits

Aryas Javan - Taqanakam lyrics

Artist: Aryas Javan

album: Pekaninet


کچێ گیان وەرە، وەرە!
گیان و گیان و گیانمی
حاڵ و ماڵ و هەناسەم،
ژین و ژین، ژیانمی!
وەرە تەنیام، ئەی تەنیام،
شەو بێ تۆ بەسەر نایە!
پەنجەی من قژەکانت
چەند جوان دێنێتە کایە!
بۆم تێکە، سا بۆم تێکە
پێکێ مەی و ماچ و دەم!
بۆ تۆ، بۆ تۆ، بۆ تۆیە.
شەو و بێداری دڵەکەم!
وەرە دانیشە لێرە،
جوانەکەی چاو ئەستێرە
ساتێ بە میوانم بە،
ژوورەکەم بە تۆ فێرە!
ئازیز بۆ من، بۆ من بێت
لەش و لار و نازەکەت!
هەر بۆ من، با بۆ من بێت،
بەژن و باڵا شازەکەت!
جوانەکەم، باوانەکەم،
چاو ڕەشە تاقانەکەم،
کەی بە کەی لە ناو سینەت
جووتێ سێو نیشانە کەم؟!
پێکێ مەی و ماچ و دەم!
بۆ تۆ، بۆ تۆ، بۆ تۆیە.
شەو و بێداری دڵەکەم!
وەرە دانیشە لێرە،
جوانەکەی چاو ئەستێرە
ساتێ بە میوانم بە،
ژوورەکەم بە تۆ فێرە!
ئازیز بۆ من، بۆ من بێت
لەش و لار و نازەکەت!
هەر بۆ من، با بۆ من بێت،
بەژن و باڵا شازەکەت!
جوانەکەم، باوانەکەم،
چاو ڕەشە تاقانەکەم،
کەی بە کەی لە ناو سینەت
جووتێ سێو نیشانە کەم؟!

Поcмотреть все песни артиста

Other albums by the artist

9

2022 · single

Similar artists