Kishore Kumar Hits

Aryas Javan - Ashqi Tom lyrics

Artist: Aryas Javan

album: Bemsharawa


چاوەکانم جوانە بەڵام
نەک بە جوانی چاوانی تۆ!
باڵام ڕێک و تەرزە بەڵام
نە وەک باڵا و ئەندامی تۆ!
تۆ نەمامی شلک و ساوای
من دارێکی پیر و ڕووتم!
دونیام بە تۆوە پێ جوانە
بێ تۆ من لەگەڵ خەم جووتم!
تۆ نەمامی شلک و ساوای
من دارێکی پیر و ڕووتم!
شەرم دەکەم کە پێت بڵێم،
عاشقی ئەندام و ڕووتم!
عاشقی تۆم باوەر بکە
بێ تاقەتی دیداری تۆم!
لەو ڕۆژەوە کە تۆم دیوە،
هەموو کاتێک، هەموو ساتێک،
لە دووری تۆ خەفەت دەخۆم
عاشقی تۆم باوەر بکە
بێ تاقەتی دیداری تۆم!
پێمخۆشە لە مردنیشا،
تۆبی هەڵگری تاببوتم!
تا لە دووریت خەفەت نەخۆم
تۆ نەمامی شلک و ساوای
من دارێکی پیر و ڕووتم!
دونیام بە تۆوە پێ جوانە
بێ تۆ من لەگەڵ خەم جووتم!
تۆ نەمامی شلک و ساوای
من دارێکی پیر و ڕووتم!
شەرم دەکەم کە پێت بڵێم،
عاشقی ئەندام و ڕووتم!
چاوەکانم جوانە بەڵام
نەک بە جوانی چاوانی تۆ!
باڵام ڕێک و تەرزە بەڵام
نە وەک باڵا و ئەندامی تۆ!

Поcмотреть все песни артиста

Other albums by the artist

9

2022 · single

Similar artists