Aryas Javan - Nebunit lyrics
Artist:
Aryas Javan
album: Esterakam
عومرێک نەبوو بتبینمەوە
دەستێک بدەی بە دەستمەوە
دێوانەت بووم بە یادتەوە
ڕووناکی بی بۆ ڕوحی من
دڵخۆشیێک بۆ تەنیایی
تروسکەیێک بۆ بێ دەنگی
من چۆن ئیتر لە هەمیشە
ڕێگای عیشقم بۆ تۆ کێشا
♪
نەبوونت بوو بە عادەتێک
بۆ من نەبوو سەعادەتێک
یادگاری ڕۆژەکانی تۆ
دووپاتی شعرەکانی تۆ
تەکبیری ئەو ڕۆژانەمان
جل و بەرگی ژیانمان بوو
هەموو ترسی دڵی من بوو
کەوتن لە دەردی بێ کەسی
کەوتن لە دەردی بێ کەسی
♪
ڕێگام بدە ئەی خۆشەویست
تا بزانی من چیم دەویست
ڕێگام بدە بۆ نێو دڵت
تا ڕەش نەبێ ڕووخساری من
ڕێگام بدە نێو تەنیاییت
ڕوو تێر بووە لە جودایت
ئەگەر بزانی ئەمجارە
بێ ئاسمانە ئەو نێو شارە
♪
نازنم چۆن ئاوێتەت بم
ئەگەر بەهەشتی پێم بڵێ
نازانم چۆن ناخی دڵم بە بۆنی تۆ بلاوێنم
تا بڵێی بیری تۆم دەکرد
چاوەڕێی ئەو ڕێگایەت بووم
سەیری زەردەی ئاسۆم دەکرد
چونکە غەمی تۆی پێ دەمرد
چونکە غەمی تۆی پێ دەمرد
Поcмотреть все песни артиста
Other albums by the artist