Kishore Kumar Hits

Mamlê - Pareshanm Mn Danalenm 2 lyrics

Artist: Mamlê

album: Rezhna


پەرێشانم من دەناڵێنم
فرمێسکی چاوان دەبارێنم
هەموو عومری خۆم لەسەر دانا
بۆ چاوانت بوومە دێوانە
نازانم چۆنی بکەم چارە
دەرمانی ئەو دڵە بێ مارە
بەبێ هودە(هۆکار) شێت و هەژارم
بە دەردی دڵ من گرفتارم
بەبێ هودە(هۆکار) شێت و هەژارم
بە دەردی دڵ من گرفتارم
دەڵێن مەجنون زۆری کێشاوە
لەدوای لەیلا رووحی داناوە
گوڵم چیت کرد
چۆن دەبێ وابێ؟
دڵی مەجنون شێتی لەیلا بێ
نازانم چۆنی بکەم چارە
دەرمانی ئەو دڵە بێ مارە
بەبێ هودە(هۆکار) شێت و هەژارم
بە دەردی دڵ من گرفتارم
بەبێ هودە(هۆکار) شێت و هەژارم
بە دەردی دڵ من گرفتارم
دڵم شێوا! چێ بوو شێواندی؟
گوڵم شەمزا کێ بوو شەمزاندی
ئەوا لەیلا کۆچ دەکات لێرە
نەما گوڵشەن خێڵ بەرەو ژێرا
نازانم چۆنی بکەم چارە
دەرمانی ئەو دڵە بێ مارە
بەبێ هودە(هۆکار) شێت و هەژارم
بە دەردی دڵ من گرفتارم
بەبێ هودە(هۆکار) شێت و هەژارم
بە دەردی دڵ من گرفتارم
فەلەک توخودا چەرخی دەورانت
شەو و ڕۆژو کاری میزانت
ئەگەر جارێک لەو هەموو جارە
بە مەیلی دڵ خۆت بدە یارە
نازانم چۆنی بکەم چارە
دەرمانی ئەو دڵە بێ مارە
بەبێ هودە(هۆکار) شێت و هەژارم
بە دەردی دڵ من گرفتارم
بەبێ هودە(هۆکار) شێت و هەژارم
بە دەردی دڵ من گرفتارم

Поcмотреть все песни артиста

Other albums by the artist

Similar artists