Kishore Kumar Hits

Adnan Karim - Eroy Oxir lyrics

Artist: Adnan Karim

album: Eroy Oxir

ئەرێ گوڵێ
ئامان گوڵ لە خەوێ هەڵدەستی
شەنگ و شۆڕێ
بەژن بڵندێ، پشتین دەبەستی
ئەرێ برادەرینە
ئەگەر هەنێ گوڵە جوانێ لە بۆ من بمێنی بەوی مانگی لە چواردەی
کەوەتانی لەمابێنی هەور و ساماڵی، جۆغین دەبەستی
داد گوڵێ لە باغانم نەماوی
هۆشی لەساڵان دەست لەمن بەردا

کوڵاو لار گورجی کەو ڕەفتار نەزەر ناکەی ئەڕۆی ئۆغر
لە تیری ئاهی ناکامیم حەزەر ناکەی ئەڕۆی ئۆغر

بەدووتا ئەشکی حەسرەت خوێن ئەبارێنی بەسەر دەشتا
تەماشای لالەزار و ڕاگوزەر ناکەی، ئەڕۆی ئۆغر

لەلای خەڵکی گەدایە گەردی ژێر موڵکی دڵداری
بەسایەت وەک ڕوومەت تاجر لەسەر ناکەی ئەڕۆی ئۆغر
بە لەرزە و زەلزەلەی ئەو پڵپڵانەی دەوری پۆشینت
بینای هەستم هەموو زیڕ و زەبەر ناکەی ئەڕۆی ئۆغر

فریشتەی یا پەری یا حۆری ئەی شۆخی مەلەک شێوە
بە عیشوە و خوو لە هاوجنسی بەشەر ناکەی ئەڕۆی ئۆغر
بە تای دووری غەزەل ئەچنن لەحەسرەت ڕۆشتنی کێسوور
مەتای عومری درێژکردوم لەبەر ناکەی ئەڕۆی ئۆغر
کوڵاو لار گورجی کەو ڕەفتار نەزەر ناکەی ئەڕۆی ئۆغر
لە تیری ئاهی ناکامیم حەزەر ناکەی ئەڕۆی ئۆغر
کوڵاو لار گورجی کەو ڕەفتار نەزەر ناکەی ئەڕۆی ئۆغر
لە تیری ئاهی ناکامیم حەزەر ناکەی ئەڕۆی ئۆغر
بەدووتا ئەشکی حەسرەت خوێن ئەبارێنی بەسەر دەشتا
تەماشای لالەزار و ڕاگوزەر ناکەی، ئەڕۆی ئۆغر
تەماشای لالەزار و ڕاگوزەر ناکەی، ئەڕۆی ئۆغر

Поcмотреть все песни артиста

Other albums by the artist

Similar artists