Kishore Kumar Hits

Adnan Karim - Westgeyi Xerib lyrics

Artist: Adnan Karim

album: Eroy Oxir


لەم وێستگەوە بۆ ئەو وێستگە جانتا تۆزاوییەکەی شانم
تاقە هاوڕێی بێدەنگیمە و تەنها سەرینی شەوانم
تاقە هاوڕێی بێدەنگیمە و تەنها سەرینی شەوانم
یەکەم هەنگاوی سەفەرمە و یەکەم وڵاتی نامۆیی
ئاسمانێکی بێ ساماڵە ژووری پڕسامی بێ تۆیی
ئاسمانێکی بێ ساماڵە ژووری پڕسامی بێ تۆیی
لەم وێستگەوە بۆ ئەو وێستگە جانتا تۆزاوییەکەی شانم
تاقە هاوڕێی بێدەنگیمە و تەنها سەرینی شەوانم
تاقە هاوڕێی بێدەنگیمە و تەنها سەرینی شەوانم

خۆم و دارستانێکی چڕ بیرەوەری،لێکدابڕان
خۆم و دەریایێک ئازار و ئۆقیانووسێ لە خوێنپژان
تۆ ئەی شێرپەنجەی غەریبی ئەی گوڵئەستێرەی دوورکوژی
کامەیە دوا مەنزەڵگە و کەی دوا قەترەی خوێنم ئەمژی
کامەیە دوا مەنزەڵگە و کەی دوا قەترەی خوێنم ئەمژی

کێ لەگەڵ خۆی چرپەیێکی ئازیزانم بۆ ئەهێنێ
یا گوڵاوی هەواڵێکم بە ڕووخسارا ئەپڕژێنێ
کێ لەگەڵ خۆی چرپەیێکی ئازیزانم بۆ ئەهێنێ
یا گوڵاوی هەواڵێکم بە ڕووخسارا ئەپڕژێنێ
پێشکەشی بێ ئەو ڕۆژانەی پەلکەزێڕینن بۆ عومرم
بڕووخێ ئەی کێوی غوربەت با لە تەمتوومانا نەمرم
با لە تەمتوومانا نەمرم

Поcмотреть все песни артиста

Other albums by the artist

Similar artists