Kishore Kumar Hits

Adnan Karim - Ba lyrics

Artist: Adnan Karim

album: Eroy Oxir


نیوەشەوێکی سارد و غەمناکە
پاییز میوانە لە ژوورەکەما
ھەناسەی ساردم ئەبێتە ئەشک و
دێتە خوارەوە بە باڵای ڕەشی پەنجەرەکەما
ھاوار و ھاژەی چەمی ناڵینێ
ئەڕژێتە گۆمی مەنگی دڵەوە
ئارام و ئۆقرە لە گیانم ئەبڕێ
وەک گەڵای پایز بە دەم چڵەوە

ھاوار و ھاژەی چەمی ناڵینێ
دێتە گوێم ئەڵێی ئاوازی تارە
ھاوار و ھاژەی چەمی ناڵینێ
دێتە گوێم ئەڵێی ئاوازی تارە
نازانم کێیە بەم نیوە شەوە تار ئەژەنێت
کەشتی ئارامی کۆیلەی شەپۆلی دەریای ئازارە
کەشتی ئارامی کۆیلەی شەپۆلی دەریای ئازارە

ھاوار و ھاژەی چەمی ناڵینێ بە من نامۆیە
ئەمکا بە شێت و وێڵ و ئاوارەی ناو دارستانی چڕی دوو دڵی
سەرسامم ئەکا کە پەنجەرەکە ئەخەمە سەرپشت گڤەی بایە دێ
گوێم پێ شل دەکا بۆ ئاھی سینەی پڕ کەفوکووڵی

ھاوار و ھاژەی چەمی ناڵینێ لەلام ئەبێتە وژە وژی با
ھاوار و ھاژەی چەمی ناڵینێ لەلام ئەبێتە وژە وژی با
ئەوسا دڵنیام ئەوەی ئەیبیستم گڤەی بایە با
ئەوسا دڵنیام ئەوەی ئەیبیستم گڤەی بایە با

Поcмотреть все песни артиста

Other albums by the artist

Similar artists