Kishore Kumar Hits

Adnan Karim - Agre Eshq lyrics

Artist: Adnan Karim

album: Guli Nazdar


ئاگری عیشقت لە ڕوحم بەربووە سەرتاقەدەم
وەک نەیستان هەر دەسووتێم مات و خامۆش بێ سەدا
ئاگری عیشقت لە ڕوحم بەربووە سەرتاقەدەم
وەک نەیستان هەر دەسووتێم مات و خامۆش بێ سەدا
چەند بە ناز دێت و دەچێ سەرخۆش و شۆخ و شەنگ و مەست
ئەی گوڵی نازدار ئیلاهی بای خەزانت لێ نەدا
ئەی گوڵی نازدار ئیلاهی بای خەزانت لێ نەدا
ئەی گوڵی نازدار ئیلاهی بای خەزانت لێ نەدا
باخ دەبێ هەر گوڵفرۆش بێ
باخ دەبێ هەر گوڵفرۆش بێ یار کە دێتە پێکەنین
یان دەبێ عەنبەر بە با دا ئەو کە زوڵفان با دەدا
هیندوویی خاڵت وە نێو باخی جەماڵت کەوتووە
هیندوویی خاڵت وە نێو باخی جەماڵت کەوتووە
باخەوان خانە خرا بێ بۆچ گولستان بەر دەدا؟
باخەوان خانە خرا بێ بۆچ گولستان بەر دەدا؟
دین و دڵ سەبر و قەرارم چۆتە ڕێگای یێک نەزەر
تۆ بڵێی ئەو شۆخە وا سەرمەستە قەت بێتە ڕەدا؟
قەت نەهاتە دەست و جارێ نەبووه ئارامی دڵم
تا قیامەت داخی زوڵفانت لە جەرگی ئێمە دا
بۆچ برۆم لێ تێک دەنێی ڕووت وەردەگێڕی چاوەکەم
کەعبە کەج بوو قیبلە گۆڕا ماچێکم لەو لێوە دا
کەعبە کەج بوو قیبلە گۆڕا ماچێکم لەو لێوە دا
لە سینەم دا چ شیرین دڵ دەناڵێنێ بە مەحزوونی
وەرن لەو شینە گوێ بگڕن لە شینی شێوەیی لەیلا
کەعبە کەج بوو قیبلە گۆڕا ماچێکم لەو لێوە دا
لە سینەم دا چ شیرین دڵ دەناڵێنێ بە مەحزونی
وەرن لەو شینە گوێ بگڕن لە شینی شێوەیی لەیلا

Поcмотреть все песни артиста

Other albums by the artist

Similar artists