Kishore Kumar Hits

Adnan Karim - Neseî bade lyrics

Artist: Adnan Karim

album: Wefayî


ئەپرسی بۆچی جامی دڵ بەنەشئەی بادە مەست نابێ
ئەڵێ لێوڕێژی بادەی عشقی تۆم و هەربەتۆ مەستم
لەوەسفی خۆشەویستیتا زمانی لاڵە هەڵبەستم
ئیتر تۆ پێبزانیت یانەزانیت من چ دەربەستم
لەوەسفی خۆشەویستیتا زمانی لاڵە هەڵبەستم
ئیتر تۆ پێبزانیت یا نەزانیت من چ دەربەستم
ئەگەر باوەڕ بە من ناكەی وەرە سەیری دەرونم كە
لەدنیای خۆشەویستیتا چ دەریایەكی پڕ هەستم
ئەگەر باوەڕ بە من ناكەی وەرە سەیری دەرونم كە
لەدونیای خۆشەویستیتا چ دەریایەكی پڕ هەستم
. .
لەبەر سۆزی دڵم دوورو نزیكی بۆ نییە چاوم
خوڕەی دێ ئاوی سەرچاوەی ئەگەر شادم ئەگەر پەستم
لەبەر سۆزی دڵم دورو نزیكی بۆ نییە چاوم
خوڕەی دێ ئاوی سەرچاوەی ئەگەر شادم ئەگەر پەستم
. .
جگە لەویادە شیرینەت سەراسەر تاڵە ژینی من
كەچی دەتوێتەوە خەم چون لەگەڵ ئەو یادە پەیوەستن
بەهیوای ئاوڕێكی تۆیە خۆ هەڵبەستەكانی من
لەڕێی تەیری نیگایەكتا ئەبێ هێلانە هەڵبەستن
لەڕێی تەیری نیگایەكتا ئەبێ هێلانە هەڵبەستن
. .
ئەپرسی بۆچی جامی دڵ بە نەشئەی بادە مەست نابێ
ئەڵێی لێوڕێژی بادەی عشقی تۆم و هەر بەتۆ مەستم
لەوەسفی خۆشەویستیتا زمانی لاڵە هەڵبەستم
ئیتر تۆ پێبزانیت یانەزانیت من چ دەربەستم
لەوەسفی خۆشەویستیتا زمانی لاڵە هەڵبەستم
ئیتر تۆ پێبزانیت یانەزانیت من چ دەربەستم
ئیتر تۆ پێبزانیت یانەزانیت من چ دەربەستم
ئیتر تۆ پێبزانیت یانەزانیت من چ دەربەستم
ئەپرسی بۆچی جامی دڵ بە نەشئەی بادە مەست نابێ
ئەڵێی لێوڕێژی بادەی عشقی تۆبوو هەر بەتۆ مەستم

Поcмотреть все песни артиста

Other albums by the artist

Similar artists