Kishore Kumar Hits

Adnan Karim - Chawarwani lyrics

Artist: Adnan Karim

album: Tonight

هەموو شەو چاوەرێم بەڵکو بەمەخفی یاری جانی بێ
لە تاریکی شەوا شوعلەی چرا موشکیل نیهانی بێ

چرای ئەوەڵ شەوی قەبرم گرەی دڵمە لە هیجرانت
بە سروەی بای ئەجەل شەمعی مرادم هەر کەفانی بێ

... ...
لە سەحرای مەحشەریشا یاری من تەرکی جەفا ناکا
فیدای ئەو شۆخە بێ ڕووحم کە جەوری دوو جیهانی بێ

لەقا خواهیش دەکەم دایم کە بنوێنێ وەلێ ناچار
ڕەزام حەرفی جەوابت بشنەوم با لەنتەرانی بێ
ڕەزام حەرفی جەوابت بشنەوم با لەنتەرانی بێ
... ...
بە جووز مانی مسەور قەوسی ئەبرۆی وی نەکێشاوە
کەمانی نەقشی کێشابێ دەبێ هەروا کەمانی بێ

رەوانی کۆهکەن با تازەکا تەقریری شیرینم
بە شیرینی لەبت ناگا شەکەر بە ئەسفەهانی بێ

Поcмотреть все песни артиста

Other albums by the artist

Similar artists