Kishore Kumar Hits

Adnan Karim - Zemane - Live 2002 lyrics

Artist: Adnan Karim

album: Live Concert In Stockholm, 2002 (Live 2002)

بۆچ زەمانە، ھەر لەگەڵما مەیلی غەدداری ھەیە؟
بۆچ فەلەک، دایم خەیاڵی مەردوم ئازاری ھەیە؟

من نەخۆش و خەستە و زارم، لە ڕۆژێکۆ کە وا
چاوی مەخمووری نیگارم، مەیلی بیماری ھەیە
چاوی مەخمووری نیگارم، مەیلی بیماری ھەیە
من خەیاڵی گەردنی ساقی و مەی و بادەم بەسە
خواجە ھێند بێعەقڵە، ھەر دەردی جلوباری ھەیە

تەرکی دین و مەزھەبم کرد، من کە دیم زوڵفی نیگار
حەڵقە حەڵقە و پێچ و پێچە، شکڵی زونناری ھەیە

ڕوومەت و خاڵت، لە پێش چاوم نیگاری نازەنین
ھەر لە عەینی ڕەنگی ماھ و شکڵی پەروینی ھەیە

ئەو گوڵاڵەی وا لە کێوی بێستوونا سەوز ئەبێ
چەن لەتیف و ئاڵە ڕەنگی، لێوی شیرینی ھەیە
چەن لەتیف و ئاڵە ڕەنگی، لێوی شیرینی ھەیە
بۆچ زەمانە، ھەر لەگەڵما مەیلی غەدداری ھەیە؟
بۆچ فەلەک، دایم خەیاڵی مەردوم ئازاری ھەیە؟
بۆچ فەلەک، دایم خەیاڵی مەردوم ئازاری ھەیە؟

Поcмотреть все песни артиста

Other albums by the artist

Similar artists