Kishore Kumar Hits

Adnan Karim - Le Xorbeta lyrics

Artist: Adnan Karim

album: Shney Ba


پایز بوو باران نمنم ئەباری
نیگای چاوانی پایز و مەستی
وەک چەم رژایە دەشتی گیانمەوە
دەستی خۆزگەمی خستە نێو دەستی
وەک چەم رژایە دەشتی گیانمەوە
دەستی خۆزگەمی خستە نێو دەستی
وێنەی دوو دڵ و تیرێکمان هەڵکەند
لەسەر قەدی ئەو دارئەرخەوانە
توخوا تۆ بڵێیت ئەو دارە مابێت
یان ئەویش سوتووی سەر گۆڕەکانە
توخوا تۆ بڵێیت ئەو دارە مابێت
یان ئەویش سوتووی سەر گۆڕەکانە
بۆ چوار وەرزی ساڵ نابێتە پایز
تا نیگای ئەوم هەردەم نیشان دا
ئەو نیگایەی لە سینگما ئەسوتێت
چەخماخە ئەدا لەناخی گیاندا
بۆ چوار وەرزی ساڵ نابێتە پایز
تا نیگای ئەوم هەردەم نیشان دا
ئەو نیگایەی لە سینگما ئەسوتێت
چەخماخە ئەدا لەناخی گیاندا
بە سۆز و یادی هەواری باڵای
زستانی پار بوو لە رێبەندانا
بەفری بەردەرگام کرد بە پەیکەری
تا تەزووی ئۆخەی بێنێت بە گیانا
بەفری بەردەرگام کرد بە پەیکەری
تا تەزووی ئۆخەی بێنێت بە گیانا
پایز بوو باران نمنم ئەباری
نیگای چاوانی پایز و مەستی
وەک چەم رژایە دەشتی گیانمەوە
دەستی خۆزگەمی خستە نێو دەستی
وەک چەم رژایە دەشتی گیانمەوە
دەستی خۆزگەمی خستە نێو دەستی

Поcмотреть все песни артиста

Other albums by the artist

Similar artists