Kishore Kumar Hits

Adnan Karim - Be Gryanm lyrics

Artist: Adnan Karim

album: Shney Ba


بە گریانم وەکو گوڵ پێکەنی یار
لە باغی من بە بارش غونچە پشکووت
شوکر هەرمامەوە بۆ یادگاری
بە کاری زەخمەکەی شمشێری ئەبرووت
شوکر هەرمامەوە بۆ یادگاری
بە کاری زەخمەکەی شمشێری ئەبرووت
لە غەمزەی چاوت ئەبرۆ داگرەو بەس
مەکە بۆ قەتڵی عاشق ڕەنجە بازووت
نەخۆشی عیشقی لێوت وەسیەتی کرد:
بتاشن داری عونابی بە تابووت
بتاشن داری عونابی بە تابووت
منی بەم حاڵ و قاڵە دی کە دەیوت:
کتێبێکی غەریبم دیوە پەڕپووت
بە نیلە بێ نەباتی میسری لێوت
جلم سوبحم هەموو هەر شامە بێ ڕووت
جلم سوبحم هەموو هەر شامە بێ ڕووت
بە گریانم وەکو گوڵ پێکەنی یار
لە باغی من بە بارش غونچە پشکووت
شوکر هەرمامەوە بۆ یادگاری
بە کاری زەخمەکەی شمشێری ئەبرووت
شوکر هەرمامەوە بۆ یادگاری
بە کاری زەخمەکەی شمشێری ئەبرووت

Поcмотреть все песни артиста

Other albums by the artist

Similar artists