Kishore Kumar Hits

Adnan Karim - Labar Derge lyrics

Artist: Adnan Karim

album: Xatun


شەو ڕاشکا ئەژنۆم شل بوو
مانگ بە تاقی ئاسمانەوە هەڵپڕووکا
دەرگەکەتم لێ بکەوە ئەمشەو هاتووم
بۆ چنینی چەپکە نێرگزێکی چاوت
بۆ وچانێ، بۆ خەونێ، تۆزە گریانێ
لەسەر هەوری قژی خاوت
ئەی ئەمان ئەمان ئەمان ئەی
هەی ئەمان هەی ئەمان هەی ئەمان هەی ئەمان هەی ئەمان هەی ئەمان هەی ئەمان هەی ئەمان هەی ئەمان
ئەمشەو هاتووم، ترووسکایی شاری یادگار بانگی کردووم
لەگەڵ سیمای مناڵیما
لەگەڵ خەمی شۆڕەبیما

هاتووم ناگەڕێمەوە
یا پێت دەگەم، یا وەک مۆمێک
دەسووتێم و دەتوێمەوە
هەی ئەمان هەی ئەمان هەی ئەمان هەی ئەمان هەی
دەرگەکەتم لێ بکەوە
دەرگەکەتم لێ بکەوە
هەر دڵدارەکەی جارانم
هەر کێڵگەکەی بەردەرگەتم
هەر تینووەکەی بەر کڕێوه و با و بارانم ئەی ئای لەبنووا ئای
هەی ئەمان هەی ئەمان هەی ئەمان هەی ئەمان هەی ئەمان هەی ئەمان هەی ئەمان
دەرگەکەتم لێ بکەوە
من ئەو کەسەم تا دوێنێ بوو
لەناو گەرووی ڕووناکیدا دەتشاردمەوە
لەناو جامی مەترسیدا دەتخواردمەوە

دەرگەکەتم لێ بکەوە
کفت و ماندووی ڕێگەی دوورم
وەکوو جاران
کەمێک لە لات دەمێنمەوە و ڕادەبوورم
کەمێک لە لات دەمێنمەوە و ڕادەبوورم

Поcмотреть все песни артиста

Other albums by the artist

Similar artists