Kishore Kumar Hits

Adnan Karim - Chawenwarri lyrics

Artist: Adnan Karim

album: Xatun


چاوەڕێتم
دەگەڕێیتەوە، سوێند دەخۆم
سوێند دەخۆم، دەگەڕێیتەوە
گەر یەک یەكیش سنوورەکان مینڕێژ بکەن
هەموو ڕۆژێ لەگەڵ بەریبەیانیدا
بەرەو ئاسۆ لە دوو دەدەم دەزووی نیگام
وا هەست دەکەم تۆ دەبیتە باڵدارێکی ئەفسانەیی و
بەیانییەک دێیتەوە لام

چاوەڕێتم، چاوەڕێتم، چاوەڕێتم
دەگەڕێیتەوە، سوێند دەخۆم، سوێند دەخۆم، دەگەڕێیتەوە
چاوەڕێتم، چاوەڕێتم، چاوەڕێتم
دەگەڕێیتەوە، سوێند دەخۆم، سوێند دەخۆم، دەگەڕێیتەوە

گەر یەک یەكیش سنوورەکان مینڕێژ بکەن
گەر یەک یەكیش سنوورەکان مینڕێژ بکەن
هەموو ڕۆژێ لەگەڵ بەریبەیانا
بەرەو ئاسۆ لە دوو دەدەم دەزووی نیگام
وا هەست دەکەم
وا هەست دەکەم کە تۆ دەبیتە باڵدارێک
باڵدارێکی ئەفسانەیی و بەیانییەک دێیتەوە لام

بەیانیێک دێیتەوە لام
بەیانیێک دێیتەوە لام
دەگەڕێیتەوە، سوێند دەخۆم، سوێند دەخۆم، دەگەڕێیتەوە
بۆیێ ئەگەر بست بە بستی ئاسمانیشت لێ بتەنن
هەموو ڕۆژێ لەگەڵ بەریبەیانیدا پەنجەرەکان دەکەمەوە
وا هەست دەکەم کە تۆ وەكو توولەنەمام
بەیانییەک لەبەر پەنجەرەکەم دەڕوێی
بە دیواردا هەڵدەگەڕێی دێیتەوە لام
دەگەڕێیتەوە، سوێند دەخۆم، سوێند دەخۆم، دەگەڕێیتەوە
دەگەڕێیتەوە، دەگەڕێیتەوە
سوێند دەخۆم، دەگەڕێیتەوە
بۆیە ئەگەر بست بە بستی ئاسمانیشت لێ بتەنن
هەموو ڕۆژێ لەگەڵ بەریبەیانیدا پەنجەرەکان دەکەمەوە
پەنجەرەکان دەکەمەوە
وا هەست دەکەم، وا هەست دەکەم کە تۆ وەكو توولەنەمام
بەیانیێک لەبەر پەنجەرەکەما دەڕوێی
بە دیوارا هەڵدەگەڕێی دێیتەوە لام
دێیتەوە لام

دەگەڕێیتەوە

Поcмотреть все песни артиста

Other albums by the artist

Similar artists