دەردی دڵ بۆ کێ بەیان کەم دڵ کە نالاوێتەوە
ئەو گڕووی گرتوویە چیبکەم بێ تۆ ژیر نابێتەوە
بەفری بەفرانبارە بێ بای وەعدە قەت ناچێتەوە
ئەی خودا کەنگێ عەزیزی ئەو دڵەی من دێتەوە!
ئەی خودا کەنگێ عەزیزی ئەو دڵەی من دێتەوە!
وێنەکەت دەرمانی سەر جەرگی برینداری منە
وەختی دڵتەنگی بەبێ تۆ هەر ئەوە یاری منە
دیتنی ڕووناکی بۆ دووچاوی جۆباری منە
تاکوو لێت دوورم عەزیزم شیوەنت کاری منە
تاکوو لێت دوورم عەزیزم شیوەنت کاری منە
چاوەکانم، چاوەکانم، بەسیە غوربەت بێرەوە
چۆن بژیم ئاخر عەزیزم، تۆ لەوێ، من لێرەوە
چۆن بژیم ئاخر عەزیزم، تۆ لەوێ، من لێرەوە
باوەڕی نایا بە ژینم، دڵ بەدەست جزیاتەوە
خۆشە رۆح دەربێ و بە جارێ بیخەمە ژیر پاتەوە
چونکە تەنها هەر دڵێکەو سەد بەڵا دەیباتەوە
چەرخی چەپ گەر لێم بە قینە دەس لە من ناکاتەوە
چەرخی چەپ گەر لێم بە قینە دەس لە من ناکاتەوە
چاوەکانم، چاوەکانم، بەسیە غوربەت بێرەوە
چۆن بژیم ئاخر عەزیزم، تۆ لەوێ، من لێرەوە
چۆن بژیم ئاخر عەزیزم، تۆ لەوێ، من لێرەوە
Поcмотреть все песни артиста
Other albums by the artist