Kishore Kumar Hits

Bokan Hawrami - Darom lyrics

Artist: Bokan Hawrami

album: Darom


خۆزگە بەو ڕۆژە کە لەو مەنزڵە وێرانە دەڕۆم
وەکوو مەل لەو قەفەز و دانە بەرەو لانە دەڕۆم
گەرچی لەو ڕێیە دەزانم کە غەریب نابەڵەدە
من بە بۆنی سەری ئەو زولفە پەرێشانە دەڕۆم
من بە بۆنی سەری ئەو زولفە پەرێشانە دەڕۆم
گەر بەسەر وەک قەڵەمێ، ڕێگە بڕۆم بۆ لای ئەو
بە برینی دڵ و بەو دیدەیی گریانە دەڕۆم
شەرتە کردوومە ئەگەر لەو خەمە دەرچم ڕۆژێ
بە شێعر خوێندنەوە تا دەری مەیخانە دەڕۆم
بە شێعر خوێندنەوە تا دەری مەیخانە دەڕۆم
وەکوو با بەو لەشی بیمار و دڵی بێ تاقەت
بە هەوای قامەتی ئەو سەروی خەرامانە دەڕۆم
ئەوی سووکبارە خەمی حاڵی گران باری نییە
من بەهۆی هیممەتی پیرانە موریدانە دەڕۆم
من بەهۆی هیممەتی پیرانە موریدانە دەڕۆم
خۆزگە بەو ڕۆژە کە لەو مەنزڵە وێرانە دەڕۆم
وەکوو مەل لەو قەفەز و دانە بەرەو لانە دەڕۆم
گەرچی لەو ڕێیە دەزانم کە غەریب نابەڵەدە
من بە بۆنی سەری ئەو زولفە پەرێشانە دەڕۆم
من بە بۆنی سەری ئەو زولفە پەرێشانە دەڕۆم

Поcмотреть все песни артиста

Other albums by the artist

Similar artists