Kishore Kumar Hits

Agreen Dilshad - Amrakam lyrics

Artist: Agreen Dilshad

album: Rangar


ڕاوەستاوە لەو بانە قوربان دەستی لە کەمەر دانا
دەستی لەو کەمەر دانا هەر دەڵێی کچە سوڵتانە
تەشی دەڕێس بە ڕانی باریکە یان قەویانە
عەمرەکەم ، چاوەکەم ، دیدەکەم
تەکبیر بێ و بۆ تۆی دەکەم
ئەگەر بۆ خۆت ڕازی بی جا لە خۆمت مارە دەکەم
ئەگەر بمدەیتێ ماچێ جا خۆمت بەقوربان دەکەم
چەند جوانە چاوی کاڵی ئەبرۆی ڕەشی خەیاڵی
چەند جوانە چاوی کاڵی ئەبرۆی ڕەشی خەیاڵی
هەرچەن چاوێك هەڵدێنێ دڵی هەزار ئەسووتێنێ
عەمرەکەم ، چاوەکەم ، دیدەکەم
تەکبیر بێ و بۆ تۆی دەکەم
ئەگەر بمدەیتێ ماچێ جا خۆمت بەقوربان دەکەم
ئەگەر دایکت ڕازی بێ جا لە خۆمت مارە دەکەم
گیانە سلێمانی خۆشە وەڵا قەسر و دوکانی
گیانە سلێمانی خۆشە وەڵا قەسر و دوکانی
ئەوە لەگەڵ سەرچنار وەڵا عەسر و بەیانی
عەمرەکەم ، چاوەکەم ، دیدەکەم
تەکبیر بێ و بۆ تۆی دەکەم
ئەگەر بۆ خۆت ڕازی بی جا ماچێ سەر گۆنات ئەکەم
ئەگەر دایکت ڕازی بێ جا لە خۆمت مارە دەکەم

Поcмотреть все песни артиста

Other albums by the artist

Similar artists